مهودا میدیا-
بهپێى داتایهكى بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كارهباى سلێمانى، لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 600 هاوبەش سیستمی سۆلاریان داناوە.
بەپێی ئامارەكانی بەشی ووزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارهباى سلێمانى “لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژ لە دوای رۆژ هاوڵاتییان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و كۆی گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتوەتە زیاتر لە (91) مێگاوات كارەبا”.
باس لهوهشكراوه “بەپێی كۆتا ئامار تا بەرواری 8/5/2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی سۆلاریان داناوە و لە بەشی ووزە نوێبووەكان تۆماركراون، گەیشتوەتە (3746) هاوبەش و بڕی بەرههمهێنانی كارەبایان گەیشتوەتە (91.6) مێگاوات، لە كاتێكدا له بەرواری 8/3/2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە (3110) هاوبەش بووە”.
بەپێی داتاكان ئهو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە (3099) هاوبهشی ماڵان و (525) هاوبەشی بازرگانیی و (15) هاوبەشی پیشەسازیی و (100) هاوبەشی كشتوكاڵی و (7) هاوبهشیش حكومین.
ع