مەودا میدیا-
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ئاشکرایکرد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە سێ مووشەک، كاتژمێر 3:10 خولەك هێرشكرایە سەر كەمپی بنەماڵەكانیان لە زڕگوێزەڵەی سلێمانی، کە کەمپەکە تایبەتە بە ژن و منداڵ و پێشمەرگەکانیان شوێنەکەیان چۆڵکردووە.
عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە مەودا میدیای راگەیاند “ئێران بە سێ مووشەک کەمپی بنەماڵەکانیان لە کەمپی زڕگوێزەڵەی کردووەتە ئامانج و خۆشبەخاتە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەتووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم هێرشە بەڵگەی ترسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە داواکاریی کۆمەڵە لە هاوڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ راگەیاندنی مانگرتنی گشییە لە رۆژی چوارشەممە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو دوو درۆنی ئێرانی لە سنوورەکانی هەڵەبجە و شارەزوور بەبێ زیان کەوتنەخوارەوە.