مەودا میدیا-
شاره‌زایه‌كی بواری گه‌ردونی ئاشکرایکرد ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 رۆژ ده‌بێت و به‌مشێوەیەش رۆژی هه‌ینی كه ده‌كاته 20ی ئازار دەبێتە یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
سالار حاجی عه‌لی، شاره‌زای بواری گه‌ردونی بە مەودا میدیای راگه‌یاند “ئێواره‌ی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه له هیچ وڵاتێک مانگ نابینرێت، چونكه رۆژی 19ی ئازاری 2026 له‌كاتژمێر (04:23:24s ) به‌ره‌به‌یان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، مانگ نوێ ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌ركه‌وتنی هیلالی مانگ له (1.0٪ )ده‌كه‌وێته كاتژمێر (08:52:45s) سه‌ر له‌به‌یانی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هه‌مان رۆژ واته 19ی مانگ، ته‌مه‌نی هیلال تا كاتی نوێژی شێوان 13 بۆ 14 كاتژمێره، هیلالی مانگ به (ته‌لیسكۆپ ) ده‌بینرێت، دواتر بۆ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ مانگ ده‌بینرێت و رۆژی 20ی ئازاری 2026 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 رۆژ ده‌بێت”.
ب ح