ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ بڕی (834 ملیار و 920 ملیۆن دینار) وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد “هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( 120 ملیار دینار )ی وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە، هەروەها بڕی ( ٤،٤٧٦،٥٤٠،٠٠٠ ) (چوار ملیار و 476 ملیۆن و 40 هەزار دینار)ی لە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەبەرئەوەی کاتی داخڵ بوونی پارە بۆ سەر هەژماری وەزارەتیان کەوتە کۆتایی دەوامی فەرمی، بەوهۆیەوە تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق دەکەوێتە سبەینێ لە کاتی دەوامی فەرمی”.

باسی لەوەشکرد “بەهۆی ئەوەی رێکارەکانی گواستنەوەی پارە بۆ سەر هەژماری بانکی مووچەخۆران پێویستی بە رێکاری تەکنیکییە لە بانکی ناوەندیی عیراق بە سیستمی ( ACH ) و جێبەجێکردنی ئەو رێکارەش پێویستی بە ماوەی رۆژێکی تەواو هەیە ، ئەوەش وادەکات تەواو کردنی رێکارەکانی گواستنەوەی پارە بۆ سەر هەژماری مووچە خۆران بکەوێتە رۆژی یەکشەممە، چونکە رۆژی هەینی و شەممە پشووی فەرمییە لە بانکی ناوەندی عیراق و ناتوانرێت لەکاتی پشوودا ئەو رێکارانە ئەنجام بدرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان