خامنەیی: ئەمەریکا دەست لە دوژمنایەتیی ئێران هەڵناگرێت

مەودا میدیا-

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد هەر کەسێک هیوای بە گۆڕانی هەڵسوکەوتی ئەمەریکا هەیە یان پێی وایە بە پێدانی ئیمتیاز بە واشنتۆن دەتوانێت ئەو وڵاتە لە دوژمنایەتیی گەلی ئێران پەشیمان بکاتەوە، بە تەواوی لە هەڵەدایە.

موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند “ئاواتی ئەمەریکا رادەستبوونی بێمەرجی گەلی ئێرانە و هەر هەنگاوێک بەرەو رادەستبوون بە دوژمن، ئەو سەرمایە گەورەیەی کە بەهۆی خوێنی شەهیدان و فیداکاریی گەل بەدەستهاتووە لەناودەبات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” کاردانەوەکانی پێشووی ئێران لە کەنداو و گەرووی هورمز بەرابنەر بە دەستدرێژییەکانی ئەمەریکا، جیهادێکی سەرەتایی بوو دژی دەستبەسەرداگرتن لە ئاستی ناوچەییدا کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکاندا، بەهێزتر دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “مەیدانی کەنداوی فارس ئەفسانەی شکستنەهێنانی ئەمەریکای هەڵوەشاندەوە و بێدەسەڵاتی ئەو حکومەتانەشی لە ناوچەکە دەرخست کە پشت بە هێزی دەرەکی دەبەستن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان