350 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ جووتیاران وه‌رگیراوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى وه‌رگرتنى پرۆسه‌ى گه‌نم له‌سایلۆكانى هه‌رێم، تا ئێستا زیاتر له‌ 350 هه‌زار ته‌ن وه‌رگیراوه‌.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگه‌یاند “له‌ سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنى پرۆسه‌ى گه‌نم له‌ جووتیارانى هه‌رێم تاوەکو 5ى ته‌مووز، زیاتر لە 352 هەزار و 700 تەن گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراوە”.

وتیشى “زۆرترین بڕی گەنمی وەرگیراو لە پارێزگای هه‌ولێر و گوێڕ بووە کە بڕەکەی 126 هەزار تەنە، لە دوای ئەویش پارێزگای دهۆك دێت بە بڕی 122 هەزار تەن، هەروەها لە پارێزگای سلێمانى 103 هەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “کۆی گشتیی ئەو گەنمەی تاوەکو بەرواری ئاماژەپێکراو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان وەرگیراوە دەکاتە رێژەی 69٪ی کۆی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ و له‌ رۆژانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان