مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژامەوانیدا ئاشکرایکرد بۆ لەمەودوا هەر درۆنێک بەبێ رەزامەندیی هێزە ئەمنییەکان هەڵبدرێت وەک کردەی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند “بانکی زانیاری بۆ شەش ملیۆن پارچە چەک دروستدەکرێت، رۆژی 30ی ئەیلولیش دوامۆڵەتە بۆ کۆکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سوورە لەسەر کۆتاییهێنان بە چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا و هۆشدارییداوە کە هەر چالاکییەک دوای ئەو مۆڵەتە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “بۆچوونی گرووپە چەکدارەکان جیاوازە و بەشێکیان ئامادەییان لەگەڵ دەوڵەت نیشانداوە، بەڵام چەند گرووپێک مەرجیان داناوە کە پرسی رادەستکردنی چەک پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی بوونی سەربازیی بیانی لە عیراق”.
ب ح