بەهۆی ئاڵۆزییەكانی كۆبانێوە نۆ كەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا-
بەهۆی ناڕەزایەتییەكان دژ بە كوشتنی گەنجێكی كورد لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، شەوی رابردوو لە زیندانی كۆبانێ‌ ئاگركەوتەوە و بەهۆیەوە 26 كەس بوونە قوربانی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردووەتەوە “شەوی رابردوو لە كۆبانێ‌ خۆپیشاندانێكی فراوان دژ بە كوشتنی گەنجێكی كورد لە حەسەكە بەڕێوەچووە و دواتر خۆپیشاندانەكە زیاتر فراوان بووە تا ئەوەی گەیشتووەتە زیندانی كۆبانێ‌”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە “لە زیندانی كۆبانێ‌ بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی و لە ئەنجامی ئاڵۆزبوونی دۆخەكەوە، ئاگر كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 26 كەس سووتاون كە دواتر نۆ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 17 كەسیش لە سووتاوەكان هێشتا تەندروستییان ناجێگیرە كە برینی هەندێكیان سەختە”.

خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكان لە كاتێكدایە كە گەنجێكی كوردی دانیشتووی حەسەكە لەلایەن چەند چەكدارێكی عەرەبی سورییەوە بە شێوەیەكی دڕندانە كوژرا و دواتریش تەرمەكەی شێوێنرا.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان