پەیامێک لە موجتەبا خامنەییەوە

مەودا میدیا-

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایکرد بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە هێرشەکان، مەترسیی گەڕانەوە بۆ یاسای دارستان زیاتر دەکات، لەئێستادا ئەمەریکا دەمامکەکانی لاداوە و رووی راستەقینەی خۆیان نیشانی جیهان دەدات.

موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا و ئیسرائیل تەنها دوژمنی ئێران و بەرەی مقاوەمە نین، بەڵکو دوژمنی سەرسەختی هەموو میللەتانی موسڵمانن و رێز لەو سەرۆک و سەرکردانەش ناگرن کە هاوکارییان دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر وڵاتانی کەنداو لەژێر ئاڵای ئیسلامدا یەکگرتوو بوونایە، هێزە بیانییەکان لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە بوێری ئەوەیان نەبوو چاو ببڕنە خاک و سامانەکانیان، بۆیە هێزە دەرەکییەکان ناتوانن لە رێگەی شەڕی ئابوورییەوە ئیرادەی گەلی ئێران بشکێنن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان