بەرهەمهێنانی غاز دەستیپێکردووەتەوە و داناغاز دەیفرۆشێتە کۆمپانیا

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پێشتر بەرهەمی رۆژانە نزیکەی( 70) بارهەڵگربوو، (35)بارهەڵگر دابەش دەکرا بەسەر ماڵاندا بە (هەشت هەزار و 500) دینار، (35) بارهەڵگریش بە بازرگانی دەفرۆشرا.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “ئێستا بەرهەمی غاز بووە بە (20) بارهەڵگر، داناغاز هەمووی دەفرۆشێتە کۆمپانیا، کۆمپانیاش گرێبەستێکی هەیە نیوەی کە (10) بارهەڵگر بۆ ماڵان بە نرخی پێشوو( ئێستا ئەمە بەش ناکات) ، نیوەکەی تری بە بازرگانی دەفرۆشرێت، کە بەپێی خواستی بازاڕ هەر نرخی گران دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆی بەرهەمی LPG (غازی ماڵان) بە گرێبەستی ساڵانە دەیفرۆشێتە کۆمپانیا تەنی بە (375) دۆلار، کۆمپانیاش نیوەی غازەکە دەداتە کارگەکان بە هەمان نرخ و کارگەکان قازانجێک دەخەنەسەری و بتڵی غاز دەدەن بە (هەشت هەزار و 500) دینار، نیوەی تریش بە بازرگانی دەفرۆشێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان