نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا-
دوای سەپاندی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمەریكاوە، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەیانی ئەمڕۆش بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا تۆمار كرد.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەموز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور گەیشتنە 84.81 دۆلار و نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تەكساسی ئەمەریكاش بەرزبووەوە بۆ 79.85 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە ئەمەریكا گەمارۆ دەریاییەكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە، جگە لەوەش هەردوو وڵاتەكە هێرشەكانیان لەو رێڕەوە ئاوییە تووندتر كردووەتەوە.

دوای هەموو ئەو نائومێدییانەش ئەمڕۆ نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا، چونكە لە دوای 17ی حوزەیرانەوە كە هەردوو وڵاتەكە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ كرد، نرخی نەوت بەردەوام رووی لە دابەزین بوو.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان