مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی پێشووی کوردستان ئاشکرایکرد لە کەیسی شێروان شێروانی و دەستگیرکراوانی تری بادیناندا لەکاتی خۆیدا هەموو راستییەکانیان بۆ رای گشتیی ئاشکرا کردووە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “ئێستا ئەو گەنجە ئازادیخوازە کە لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە دوو داوای زۆر سادەی هەیە کە هاوتایە لەگەڵ یاساو مافی هەر حکومدراوێک”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داواکاریی یەکەمی شێروان شێروانی گواستنەوەیەتی بۆ چاکسازیی سلێمانی و دووەم مافی سەردانیکردنی ماڵ و منداڵەکەی لە چوارچێوەی یاسادا”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەپێناو ماف و ژیان و ئازادیدا ئەرکی هەموو ئازادخوازێکە پشتیوانی شێروان شێروانی بێت، چیتر نابێت و ناڕەوایە دەزگا فەرمییەکان داواکانی پشتگوێ بخەن”.
ب ح