مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ سێشه‌ممه، نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا به‌سه‌ر هاوڵاتییانى ناحییه‌ى خورماڵ دابه‌شده‌كرێت و داواكارییه‌ك له هاوڵاتییان ده‌كرێت.
سه‌باح عه‌لى، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “سبه‌ینێ سێشه‌ممه، نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا كه بڕه‌كه‌ى 100 لیتره و به 31 هه‌زار دیناره، به‌سه‌ر هاوڵاتییانى عیراق دابه‌شده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له ماوه‌ى رابردوو به‌شێكى خه‌ڵكى سنوره‌كه نه‌وتیان وه‌رگرتووه و بۆ ئه‌وانه‌یه كه سودمه‌ندنه‌بوون له وه‌رگرتنى نه‌وتى 31 هه‌زارى”.
وتیشى “پێویسته هاوڵاتییان به‌رمیله‌كان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كانیان دابنێن و قه‌ره‌باڵغى دروست نه‌كه‌ن، چونكه هه‌مووان وه‌ریده‌گرن”.
ع