رەزایی هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ دەکات

ەودا میدیا-

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە پابەندبوونی وڵاتانی دراوسێی وڵاتەکەی بە بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ راگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکانیان ئاشکرایکرد ئەگەر وڵاتانی دراوسێ رەزامەندیی لەسەر قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بدەن، ئەوا فڕۆکەخانەکانی خۆشیان پەکایان دەکەوێت و چیتر ناتوانن کار بکەن.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند “دۆناڵد ترەمپ، کەسێکی گەمژە و شکستخواردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مەسعود پزیشکیان وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی خەیاڵپڵاوی ئەمەریکا دەداتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ترەمپ خۆی درکی بەوە کردووە تاوانبارە و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆدا ناتوانن سەلامەت رزگاربن، تاران سەلماندوویەتی کە ئەمەریکا ناتوانێت رووبەڕووی ببێتەوە و لە داهاتووشدا واشنتۆن لە شەڕی لەگەڵ دوو زلهێزە رکابەرەکەیدا کێشەی گەورەی بۆ دروست دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “وڵاتەکەی سەرقاڵی ئەندازیاریی پێچەوانەیە بۆ ژێردەریاییەکی ئەمەریکی کە توانای هەیە تا قووڵایی شەش هەزار مەتر لە زەریاکاندا بگەڕێت و زۆر بەنرخە، رەنگە لە داهاتوودا چەند وڵاتێک بە ملیاران دۆلار داوای تەکنەلۆژیای ئەو ژێردەراییە لە ئێران بکەن”.

باسی لەوەشکرد “عەباس عێراقچی حەوت مەرجی ئێرانی ئاراستەی نێوەندگیرەکان کردووە و تاوەکو ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، گەرووی هورمز ناکرێتەوە و هیچ دانووستانێکیش ئەنجام نادرێت و دیپلۆماسییەت هەنگاوێک ناگەڕێتەوە دواوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان