هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم توێژانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 1ی 2026 مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستایە و مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵاش چوار هەزار و 100 مامۆستان، کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەکەش 42 هەزار و 33 مامۆستایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامەى دیبلۆمن مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەی تەواوی مامۆستایانی گرێبەست زیاتر لە 24 ملیار دینارە و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان