مه‌ودا میدیا-
به‌پێى داتایه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، له شارى سلێمانى زیاتر له 85 مێگاوات له رێگه‌ى وزه‌ى خۆره‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
بەپێی ئامارەكانی بەشی ووزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى “لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژانه سیستمى وزه‌ى خۆر له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه روو زیادبوون ده‌كات”.
باس لهوهشكراوه “كۆی گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتوەتە (85) مێگاوات كارەبا”.
بە پێی كۆتا ئامار تا بەرواری 9/4/2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی ووزە نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتوەتە (3166) هاوبەش و لە كاتێكدا مانگى رابردوو (3110) هاوەبەش بووە.
لەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە (2611) هاوبه‌شی ماڵان و (450) هاوبەشی بازرگانیی و (15) هاوبەشی پیشەسازیی و (85) هاوبەشی كشتوكاڵیی و (5) هاوبه‌شی میریین.
ع