مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاردراوه به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خه‌رجبكات، به‌ڵام تا پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ره‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌كراوه.
رۆژى رابردوو فالح سارى، وه‌زیرى دارایی عیراق بڕیارى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى دا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕێك ره‌وانه نه‌كراوه و پاره‌ى مووچه خه‌رجنه‌كراوه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى عیراق ته‌واو بووه و وه‌زاره‌تى دارایی پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت”.
وتیشى “به‌غدا به هه‌مان شێوه‌ى مانگى رابردوو 120 ملیار له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بڕێت و بڕى 840 بۆ 850 ملیار بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت”.
ع