ناوی هەزاران فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە قۆناغی هەشتەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەشێوەی تیروپشک بەسەر فەرمانبەران لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، ناوی هەزاران فەرمانبەری بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکراکرد.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند “لە حەوت قۆناغی رابردوودا 42 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و ئەمڕۆش 13 هەزار پارچە زەوی تر بەسەر فەرمانبەرانی هەردوو راژەی مەدەنی و سەربازییدا دابەشدەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” تائێستا 55 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی، هەروەها 27 هەزار فەرمانبەر ماون زەویان پێبدرێت و لە قۆناغەکانی داهاتوودا و لە ماوەیەکی نزیکدا زەوی بەسەر ئەوانیشدا دابەش بکرێت”.

کلیک بکە بۆ دۆزینەوەی ناوەکە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان