مه‌ودا میدیا-
نه‌وتى سپیی ماڵان هه‌رزان نه‌بووه و نرخه‌كه‌ى به گرانى ماوه‌ته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كات.
ئازاد سه‌رحه‌د، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نه‌وتى ماڵان هه‌رزان نه‌بووه، ئێستا نرخى یه‌ك به‌رمیل كه 200 لیتره به 250 هه‌زار دیناره”.
وتیشى “ئه‌گه‌ر تا مانگى داهاتوو حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى پاڵپشتیكراو دابه‌ش نه‌كات به‌سه‌ر هاوڵاتییان نرخه‌كه‌ى زیاتر گران ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نه‌وتى سپیی ماڵان پێویستیی هه‌موو ماڵێكه، ئێستا به‌و وه‌رزى گه‌رمایه خواستى له‌سه‌ره‌و خه‌ڵك ده‌یكڕێت چونكه ده‌ترسین بۆ زستان و كاتى سه‌رما نرخه‌كه زیاتر گران بێت”.
گرانى نه‌وتى سپیی له ناوخۆى هه‌رێم له كاتێكدایه، به‌غدا یه‌ك به‌رمیل به 31 هه‌زار ده‌داته هاوڵاتییانى، به‌ڵام له هه‌رێم به 250 هه‌زار هاوڵاتیی ده‌یكڕێت.
ع