ترەمپ: دەستپێکردنەوەی جەنگ ئەگەرێکی کراوەیە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت درێژەکێشانی ململانییەکان لەگەڵ ئێران و داخستنی گەرووی هورمز ئاشکرایکرد دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئەو وڵاتە ئەگەرێکی کراوەیە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ” گەڕانەوە بۆ هێرشە سەربازییەکان لە دژی ئێران وەکو ئەگەرێکی کراوە لەبەردەم وڵاتەکەیدا دەمێنێتەوە، ئەگەر تاران مەرجەکان قبوڵ نەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی ئەمەریکا بەسەر ئێراندا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ئاستی پێش جەنگ دادەبەزێت و گەرووی هەرمز بە تەواوی دەکرێتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “بە مەرجی ئازادکردنی پارەبلۆککراوەکانیان، ئامادەن گەرووی هوورمز وەک بەشێک لە رێککەوتنی کۆتاییهاتنی جەنگ بکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان