مه‌ودا میدیا-
تا ئێستا هیچكام له‌و هه‌وڵانه‌ى كه دراون بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كاركردنهوهى په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجام.
سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى باڵا، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون.
هه‌ر یه‌كه له یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردسان و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی چه‌ندین هه‌وڵیان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى یه‌كه‌مى حزب داوه، به‌ڵام ئه‌ویش هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه.
هه‌فته‌ى رابردووتر به‌رپرسانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسیان له نزیكبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتیی كرد به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێك نه‌بووه بۆ سه‌ره‌تاى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و هه‌وڵانه‌ى دراون نه‌بوونه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى یه‌كه‌م بنێرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و دیاریكردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و دواتریش ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێ”.
سۆران محه‌مه‌د، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دواى دوو ساڵ خه‌ڵك نا ئومێد بووه له‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ پێكبهێنرێت و خزمه‌تى هاوڵاتییان بكات، په‌رله‌مانیش كارا نه‌بووه تا هه‌ندێك یاسا ده‌ربكات له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ى هه‌یه ململانێى حزبه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی”.
نزیكه‌ى دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردسان تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستا كابینه‌ى نوێ پێكنه‌هێنراوه و په‌رله‌مانى كوردستانیش كۆنه‌بووه‌ته‌وه.
ع