مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد حکومەت خاوەنی پلانێکی جێگیر و روونە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەن گرووپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی، چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند “حکومەت لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە دانووستاندایە بە مەبەستی رادەستکردنی چەکەکانیان بەپێی خشتەیەکی زەمەنیی دیاریکراو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عیراق پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ هەر یەک لە ئەمەریکا و ئێراندا هەیە و بە بەردەوامی گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ هەردوو لایەندا دەکات، هیواخوازن هاوبەشییەکی بەرگریی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمەریکا، هەروەها لەگەڵ وڵاتانی تریشدا دابمەزرێنن”.
ئەوەشی خستەڕوو “عیراق بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی، زنجیرەیەک گفتوگۆی لەگەڵ سوریا، سعودیە و تورکیا دەستپێکردووە بۆ بنیاتنان و راکێشانی هێڵی نوێی بۆریی نەوت”.
ب ح