سەبەتەی شەشەمی خۆراک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەل و خۆراک لە سلێمانی ئاشکرایکرد دەستیان بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان کردووە و پرۆسەکەش بنکەکانی 261 تا 262 لە ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەل و خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند “بەشەخۆراکی هەر کەسێک لە (سێ کیلۆگرام برنج، یەک کیلۆگرام شەکر، یەک لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ 500 گرام نیسک و 500 گرام لەتکە نۆک) پێکهاتووە پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە بریکارەکانی خۆراک لە ناو شار و دەرەوەی شار کە لە کاتی دابەشکردندا رەچاوی کوالێتیی ماددەکان بکەن، هەر ماددەیەکیش خراپ بوو و بەکەڵکی خواردن نەهات، نابێت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت، بەڵکو دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان