مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌ى سوپاى ده‌ریایی ئێران رایگه‌یاند، گه‌رووى هورمز له‌ژێر كۆنترۆڵى سوپاى پاسدارانى ئێراندایه، ده‌شڵێت، كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان نا‌وێرن نزیكى گه‌رووه‌كه ببنه‌وه چونكه ده‌زانن تیا ده‌چن.
عەلی عوزمایی، فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریایی ئێران رایگه‌یاند “شه‌ڕكه‌رانى هێزی دەریایی سوپای پاسدارانى ئێران دژی دوژمنە خراپەکان دەوەستنه‌وه، سوپای ئەمه‌ریکا بۆتە قاچاخچییەکی سووتەمەنیی و کۆپاپۆڕەکانیان بێ کەڵکن، چونکە ئەوان لاوازن و نا‌وێرن لە ئێران نزیک ببنەوە”.
وتیشى “ئەگەر ئەمه‌ریکییەکان بیانەوێت بزانن گەرووی هورمز کراوەیە یان داخراوە، پێویستە بچنە ناو مەیدانەکەوە بۆ ئەوەی بزانن کێ کۆنترۆڵی دەکات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “چاوەڕێین کەشتییە ئەمه‌ریکییەکان لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی گەرووی هورمز نزیک ببنەوە بۆ ئەوەی نوقمیان بکەین، ئێمە رۆژەکان دەژمێرین تا ئەمە روودەدات”.
باسى له‌وه‌شكرد “گەرووی هورمز و کەنداوی فارس لەژێر کۆنترۆڵی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندایە، هەروەها دەریای عومان لەلایەن براکانمانەوە لە سوپای کۆماری ئیسلامیی کۆنترۆڵکراوە”.
ع