مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوسەرۆکی دەمپارتی جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا رایگەیاند “لەسەر هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین تاوەکو ئەم پرسە گرنگ و چارەنووسسازە سەربکەوێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “باوەڕیان وایە بە پێکەوەژیان و ئاشتی دەتوانین خزمەتی گەلەکەمان بکەین، چونکە لە شەڕ و دووبەرەکیدا جگە لە ماڵوێرانی هیچ بەدەست نایەت، بۆیە هیوادارم هەمووان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەنەوە بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام”.
لای خۆیەوە تونجەر باکرهان سوپاسی هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی کرد بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و رایگەیاند “ئێمە بە رێزەوە لە رۆڵتان دەڕوانین و پێزانینمان هەیە بۆ هەنگاوەکانتان کە لە خزمەتی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتییانەدایە لە ناوچەکەدا.
ب ح