مهودا میدیا-
رۆژنامەكانى توركیا بابهتێكیان بڵاوكردوهتهوه و وردەکاری نوێی دەزگاکانی راگەیاندنی نزیک لە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە، لە راپۆرتێکدا کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان نووسیویەتی، سەبارەت بە پرۆسەی چەکداماڵینی پەکەکە و چۆڵکردنی پێگەکانی رێکخراوەکە و چارەنووسی ئەندامان و بەڕێوەبەرەکانی بڵاوکردووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، دوای چۆڵکردنی چوار کەمپی دەڤەری مەتینا، هەروەها بڕیارە بە قۆناغ بە قۆناغ ناوەندەکانی بڵاوەپێکردن و پشتیوانی بەدرێژایی گاڕە و خواکورک چۆڵ بکرێن، رۆژنامەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی ئەشکەوت و پەناگە کە کەوتوونەتە سەر رێگای بەرەو قەندیل تا مانگی یهك کۆتایی دێت، بهڵام تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.
رۆژنامەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دژی مانەوەی ئەندامانی پەکەکە بوون بە پەرشوبڵاوی لە ناوچە جیاوازەکاندا و بەو هۆیەوە قەندیلیان وەک دوا شوێنی کۆبوونەوەیان دەستنیشان کردووە، بەم پێیە دوای وێرانبوونی ئەشکەوت و ناوەندەکانی نیشتەجێبوون، ئەندامانی پەکەکە گوازرانەوە بۆ قەندیل و پرۆسەی دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی لیستی ناوەکانیان دەستیپێکرد، پاشان پشکنینی ژمارەی ئەو کەسانە کرا کە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و شێوازی گواستنەوەیان.
ههروهها، سەرکردە باڵاکانی پەکەکە لە پەیڕەوی یاسایی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی رێکخراوەکە بۆ تورکیا نەخراونەتەڕوو، حکومەتی ناوەندیی عیراق دژی مانەوەی سەرکردەکانی پەکەکە لەو وڵاتە وەستایەوە و گەڕانەوەیان بۆ تورکیاش لە پلانەکەدا نییە، لە ئەنجامدا چۆڵکردنی تەواوەتی قەندیل و گواستنەوەی ئەو کەسانە بۆ وڵاتانی سێیەم، لەژێر چاودێریی تورکیادا، وەک یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان وروژێندرا.
ع