مه‌ودا میدیا
سەرۆکی بەسیجى ئێران رایگەیاند، دوژمن نازانێت ئەمجارە ئێران بە چی و چۆن وه‌ڵامی هێرشه‌كانى سه‌رى دەداتەوە، پێشى وایه، ئه‌مه‌ریكا سه‌رى سوڕماوه و پێشبینیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێرانى نه‌كردبوو.
حوسێن تائێبى، سه‌رۆكى به‌سیجى ئێران وتى “یەکێک لەو هۆکارانەی کە حیساباتی ئەمه‌ریکای ئاڵۆز کردووە، پێشبینی نەکردنی وەڵامدانەوەی ئێرانە، چونکه لایەنی بەرانبەر نازانێت لە چ خاڵێکدا، بە چ ئامرازێک و کەی وەڵامدانەوەی ئەگەری ئێران ئەنجام دەدرێت”.
وتیشى “هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمه‌ریکا جەخت لەسەر سەختی پێشبینیکردنی وەڵامدانەوەی ئێران لە ئەگەری ململانێیەکی داهاتووی ئێرانیش دەکەنەوە و ئەم پرسە کاریگەری لەسەر حیساباتی سەربازیی و ئەمنیی وڵاتەکە هەیە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “شەڕی سەربازیی پێگە و بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیلى بەرەوڕووی تەحەدا کردووەتەوە، زیاتر لە سەدا 70ى خەڵکی ئەمه‌ریکا پێیان وایە شەڕ لەگەڵ ئێران هیچ سوودێکی بۆ وڵاتەکەیان نەبووە”.
ع