مهودا میدیا-
وهزارهتى ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان بڵاویكردهوه، بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا بە داشکاندن بە رێژەی (75%) لە سزای بەسەرچوونی ڤیزاو بەسەرچوونی نشینگەی بیانییەکان.
بە فەرمانی ژمارە (٣٢٥٥٧) لە ڕۆژی ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ دەرچووە، ئەو بیانییانەی کە بە فەرمی و لە ڕێی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک
نەیانتوانیووە ڤیژەکانیان درێژ بکەنەوە، یاخود نەیانکردۆتە نشینگە، یان نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، تا ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ لەکاتی سەردانکردنییان بۆ یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە تەنیا (٢٥%)ـی کۆی گشتی سزاکانی دواکەوتن کە لە ڕێنماییمان ژمارە (١ ی ساڵی ٢٠٢١) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
١٨ـی تشرینی یەکەمی٢٠٢٦
ع