كاره‌باى 72 هه‌زار هاوڵاتیی بڕدرا

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی زیانگەیشتن بە 12 کێبڵی گەورە، کارەبا لە چەند گەڕەکێکی هەولێر پچڕا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌، بەهۆی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کاری سازدانەوە و شارستانییەوە، لە بەرواری 19ی 10، زیان بە 12 کێبڵی کارەبای 132 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز گەیشت، ئەمەش بووە هۆی پچڕانی پێدانی کارەبا بە وێستگەکانی نووسەران و پاڕک لە شاری هەولێر و کاریگەری لەسەر نزیکەی 72 هەزار هاوڵاتیی دروست کرد لە گەڕەکەکانی (نووسەران، حاکماوە، تەیراوە، بەشێکی بەختیاری، سەڵاحەددین، ئاری، تاوەرەکانی گوڵان، پڕۆژەی کواترۆ، سکای تاوەر و بۆلیڤارد).

باس له‌وه‌شكراوه‌ “تیمەکانی چاککردنەوە و پڕۆژەی رووناکی بە شێوازێکی بەردەوام کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن و پێشبینیی دەکرێت ئەمشەو دەست بە گەڕانەوەی کارەبای ئەم ناوچانە بکرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان