سبەینێ مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “نووسراوی لە جێگەدانان بۆ وانەبێژانی دوورخراوە دەرچووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا نووسراوەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و بەمنزیکانە ئاڕاستەی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیای لە جێگەدانانی وانەبێژانی دوورخراوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 مامۆستایە و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان