یەکێتی و پارتی رێککەوتوون

مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی هەق ئاشکرایکرد یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سیاسیی رێککەوتوون، کە بەبێ‌ راوێژی ئەنجومەنەكە سەرۆک کۆمار کاندیدی سەرۆک وەزیران راناسپێرێت.

حسێن شێخانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی هەق رایگەیاند “تائێستا ئەنجومەنی سیاسی کورد بەفەرمی رانەگەیەندراوە، بەڵام گەیشتوونەتە خاڵی زۆر گرنگ بەشێوەیەک نزار ئامێدی، بۆ سەرۆک کۆمار کاندیدی ئەنجومەنەكە دەبێت، نەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو هەشت کاندیدەی پێش کشانەوەی سودانی لەبەرژەوەندی مالیكی هەبوون لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا ماونەتەوە و دوورنەخراوەنەتەوەو یەكێک لەو كاندیدانە بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “فشارەكانی ئەمەریکا بەردەوامە و هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر دامەزراوە گرنگەکانی عیراقدا دەکات نەک تەنها کەسایەتییە سیاسییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان