بەشێک لە حاجیان قەرەبوو دەکرێنەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو حاجیانەی کە ساڵی رابردوو بەهۆی گۆڕینی شێوازی گەڕانەوەیان لە ئاسمانییەوە بۆ وشکانی لە گەشتیی حەج قەرەبوو دەکرێنەوە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند ” بڕی قەرەوبوەكە بۆ هەر حاجییەک 80 هەزار دینارە و سێ هەزار 400 حاجی لە بڕیارەکە سوود مەند دەبن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە حاجییەکان خۆیان ئامادەبن بۆ پەنجەمۆر، یان لە کاتی ئامادە نەبوونی خۆیدا، پێویستە کەسێکی نزیکی سەرجەم پەڕاوە فەرمییەكانی پێبێت سەردانیان بکات بۆ وەرگرتنی قەرەبووەكەیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان