ئێران هۆکاری ئەو زیانە زۆرەیە لە خەڵک دەکەوێت

25 هەزار گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە و نزیکەی 4.5 ملیۆن گەشتیار بەرنامەکانیان پەکیکەوتووە

مەودا میدیا-
نەگەیشتنی ئێران بە رێککەوتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دروستکردنی مووشەکی بالیستی و هاوکاری نەکردنی گرووپە چەکدارەکان لە فەلەستین، لوبنان، عیراق و یەمەن، بووە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگێک کە سەرەتاکەی دیارە و کەس نازانێت کەس و چۆن کۆتایی دێت.

ئەمەریکا و ئیسرائیل- ئێران کارەکتەرە سەرەکییەکانی شەڕەکەن، بەڵام ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە مەیدانی جەنگەکەی فراوانتر کرد وەکوو پێشتر ئاماژەی پێکردبوو، هەرچەند وڵاتانی کەنداو راستەوخۆ بەشێک نین لە شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل- ئێران، بەڵام لەلایەن ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەیشەوە زیانێکی زۆر بەر کەرتی فڕۆکەوانی بەتایبەت کەوتووە.

“25 هەزار گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە”
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای سیریوم کە تایبەتە بە شیکاریی فڕۆکەوانی لەماوەی ئەو چەند رۆژەی شەڕدا “25 هەزار گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە” و گەشتەکانی رۆژانی داهاتوویش دیار نییە کەی دەستپێدەکەنەوە”
سیریوم ئەوەشی خستووەتەڕوو ” نزیکەی 4.5 ملیۆن گەشتیار، گەشتەکانیان پەکی کەوتووە”.

کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و دامەزراوە بازرگانی و ئابوورییەکان رایانگەیاندووە، بەهۆی پەککەوتنی کەرتی فڕۆکەوانییەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بەهای پشکەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە.

بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی لە میرنشینە یەکگرتووەکانی ئیمارات زیانی زۆر بەر گەشتەکانی و جووڵە بازرگانییەکانی کە لە رێگەیەوە ئەنجامدەدرێن کەتووە و تائێستا دیار نییە کەی گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان