پاپای ڤاتیکان وەڵامی سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوە

مەودا میدیا-

پاپای ڤاتیکان، دوای لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەوە ئاشکرایکرد هەوڵەکانی بۆ دژایەتیکردنی جەنگ لە جیهان بەردەوام دەبێت.

پاپا لیۆی چواردەیەم رایگەیاند “نابێت پەیامی ئینجیل بەو شێوەیەی هەندێک کەس دەیکەن، خراپ بەکاربهێنرێت، چونکە لەئێستادا پەیامی مەسیحییەت رووبەڕووی خراپ بەکارهێنان بووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە دەنگی بەرز هاوار دەکات کە دژی جەنگە و هەوڵدەدات بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و دیالۆگ و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان بۆ گەڕان بەدوای چارەسەری دادپەروەرانەی کێشەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “نایەوێت بچێتە ناو مشتومڕ لەگەڵ ترەمپ، بەڵام ئەمڕۆ زۆر کەس لە جیهاندا دەناڵێنن و کەسانی بێتاوان دەکوژرێن، پێویستە کەسێک هەبێت بوەستێتەوە و بڵێت رێگەیەکی باشتر هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان