دۆناڵد تره‌مپ: نزیكین له‌ كۆتایهێنان به‌ شه‌ڕ

مه‌ودا میدیا-

دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا vایگەیاند، شەڕ لەگەڵ ئێران زۆر نزیکە لە کۆتاییهێنان، بە لەبەرچاوگرتنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی، کە هەفتەیەک لەو ماوەیە تێپەڕیوە.

دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس بزنس کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تەواوی پەخش دەکرێت وتی “پێموایە شه‌ڕ زۆر نزیکە لە تەواوبوون. بەڵێ، پێموایە زۆر نزیکە لە کۆتاییهاتن”.

بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە “هێشتا ئەمریکا تەواو نەبووە”.

قسەکانی تره‌مپ هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکان کە دانوستانەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران لە رۆژی پێنجشەممە لە پاکستان دەستپێبکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانەکانی رۆژی شەممە نەیانتوانی بگەنە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بە تەواوی.

تره‌مپ رۆژی دووشەممە گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاند، ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی نوێی ململانێکان، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئەمه‌ریکا رازی بوو بۆردوومانەکانی بۆ سەر ئێران رابگرێت.

وتیشی “هێشتا تەواو نەبووین، دەبینین چی روودەدات، پێموایە ئەوان زۆر دەیانەوێت گرێبەستێک بکەن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان