مەودا میدیا-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئازار (3)ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت بەڵام ئەوان هەوڵدەدن وادەکەی پێش بخەن.
عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند ” رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 کەسە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 24 ملیار دینارە زیاترە و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت”.
ب ح