مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی رۆیتەرز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، نێوەندگیرییەکەی پاکستان ئومێدی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمەریکای زیادکردووە.
رۆژى رابردوو، سوپاسالاری پاکستان سه‌ردانىى تارانى پایته‌ختى كرد، دواین چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و سه‌ربازیی ئێران، ناکۆکییەکانی لە چەند پرسێکدا کەم کردووەتەوە.
ئاژانسه‌كه به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسى له‌وه‌كردووه، هیوای درێژکردنەوەی ئاگربەست و دەسپێکردنی خولی دووەمی دانوستانی زیاد کردووە له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو “هێشتا ناکۆکی جەوهەری لە نێوان تاران و واشنتن ماوە، بەتایبەت چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ماوەی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکە یەکلایی نەکراونەتەوە”.
ع