ئێران: دوو سیخوڕی ئیسرائیلمان لەسێدارەدا

مەودا میدیا-

ئاژانسێکی ئێرانی بڵاویکردەوە کە دەسەڵاتی دادوەریی ولاتەکەی دوو کەسی لەسێدارەداوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دەرەوەی وڵات راهێنانیان پێکراوە.

ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویكردەوە “ئەو دوو کەسەی کە لەسێدارەدراون هاوکاری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل مۆساد بوون و لە هەرێمی کوردستانی عیراق راهێنانیان پێکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەریەک لە محەمەد مەعسوم شاهی و حامید وەلیدی، تاوانباربوون بە ئەندامبوون لە تۆڕێکی سیخوڕی پەیوەندیدار بە مۆساد کە پیلانیان بۆ ئاڵۆزکردن و ئەنجامدانی هێرشی ناوخۆیی داڕشتووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رێكخراوەکانی مافی مرۆڤ کە چاودێری دۆخی ئێران دەکەن رایانگەیاندووە “ئەو دوو کەسە سیخوڕی ئیسرائیل یان هەر وڵاتێکی تر نەبوون بەڵکو زیندانی سیاسیی بوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان