ئێران پێشنیازێکی نوێ بۆ ئەمەریکا دەکات

مەودا میدیا-

پێگەی ئەکسیۆس ئاشکرایکرد کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێگەی نێوەندگیری وڵاتی پاکستانەوە پێشنیازێکی نوێی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەمەریکا کردووە.

پێگەی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە “ئێران داوای کردووە لە دانووستانەکاندا باسکردن لە پرسی ئەتۆمی وڵاتەکەی بۆ قۆناغێکی تر لە گفتوگۆکانی تاران و واشنتۆن دوابخرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر لە پێشنیازەکەی ئێراندا هاتووە کە سەرەتا گەرووی هورمز بکرێتەوە و ئەمەریکاش گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە ، بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ،سەرۆکی ئەمەریکا لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی سەبارەت بە تاوتوێکردنی چەقبەستوویی دانووستانەکان لەگەڵ ئێران کۆببێتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان