مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی عیراق، یەدەگێكی زۆری پێداویستی خۆراك لە كۆگاكانی وەزارەتدا هەیە كە بەشی سێ مانگی سەبەتەی خۆراكی تەواوی هاوڵاتییانی عیراق دەكات.
ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە” ئێستا دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك دەستیپێكردووە و تا جەژنی قوربان تەواو دەبێت، بەجۆرێك تا ئێستا 95%ی دابەشكراوە و تا یەكەم رۆژی جەژنیش دەكاتە 100%”.
وتیشی” دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر خێزانە عیراقییەكاندا لە رێگەی بریكارەكانەوە خواست لەسەر خۆراك لە بازاڕە ناوخۆییەكان كەمدەكاتەوە، سەرەڕای ئەوەش كۆنتڕۆڵی بازرگانی و دارایی رۆژانە پشكنینی مەیدانی ئەنجام دەدات، كە لەلایەن وەزیرەوە سەرپەرشتی دەكرێت بۆ رێگریكردن لە هەر بەرزبوونەوەیەكی نرخەكان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” یەدەگێكی زۆری خۆراكیان هەیە بۆ ماوەی سێ مانگ، لەگەڵ ئەوەشدا دابینكردنی كەرەستەكانی سەبەتەی خۆراك بۆ سەرجەم كۆگاكانی كۆمپانیاكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەردەوامە”.
ئ پ