مه‌ودا میدیا-
45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تێده‌په‌ڕێت و تا ئێستا دیار نییه‌ى كه‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌ش دابه‌شده‌كرێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق له لیژنه‌ى دارایی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسى داهاتى ناوخۆ و نه‌ناردنى ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
وتیشى “به‌غدا بۆ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پشت به ناردنى داهاتى ناوخۆ، له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌به‌ستێت”.
له ئێستادا 45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنج تێده‌په‌ڕێت و ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا به‌غدا له‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه بنێرێت، ئه‌وا دابه‌شنه‌كردنى مووچه بۆ 50 رۆژ به‌رزده‌بێته‌وه.
دوو هه‌فته پێش ئێستا به‌غدا به‌نیازبوو 120ملیار له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببڕێت و بڕى 840 ملیار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات، به‌ڵام شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی چوونه به‌غداو به‌هۆیه‌وه دابه‌شكردنى مووچه دواكه‌وت.
ع