وەرزش

لیڤاندۆڤسکی نهێنیەکەی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیڤاندۆڤسکی نهێنیەکەی ئاشکراکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر

هێرشبەری یانەی بایرن میونخ ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی نهێنی دانانی  یاریزانی تۆپی پێی یانەی چێڵسی جێورجینۆی خستە ریزی لیستی هەڵبژاردەکانی لەدەنگدانی خەڵاتی باشترین ساڵی 2021.

ئەو یاریزانە تەمەن 33 ساڵە توانی خەڵاتەکە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک بەدەست بهێنێت و پێش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و محەمەد سەلاحی میسری کەوت کەلەلایەن فیفاوە ئامادەکرابوو.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەگای یانەی باڤاریان لیفاندۆڤسکی ووتی: هەمیشە چاوەرێی یاریزانە هێرشبەرەکان دەکەم، بەڵام ئەوەی جۆرجینۆ بەدەستی هێناوە مانای زۆرە  هەروەها ئەو یاریزانە گۆڵی گرنگیشی تۆمارکردووە، هەرچەندە یاریزانی بەرگریکارەوە ساڵێکی شێتانەی لەگەڵ چێڵسی و ئیتالیادا هەبووە.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو یاریزانە پۆڵەندیە ئەوەشی درکاند: هەرچۆنێک بێت جۆرجینۆ لە پێشبڕکێکەدا بە 24 خاڵ پلەی شەشەمی تەواو کرد و سەرکەوتوو نەبوو لە بردنەوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ تیمەکەی و وڵاتەکەیدا نازناوی پاڵەوانیەتی چامپیونسیلیگی بەدەستهێنا.

جورجینیو






Qaiwan
Qaiwan