ئینستتیوتى نارین
دۆخى سوریا بهرهو ئاڵۆزبوون دهڕوات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
جێگری هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگهیاند، دۆخەکە لە سوریا بە ئاڕاستەی ئاڵۆزبوون دەڕوات، نەک چارەسەرێک کە وڵاتەکە لەم قۆناغەدا پێویستی پێیەتی.
بەدران چیا کورد، جێگری هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگهیاند "ناکۆکییە سەرەکییەکانیان لەگەڵ دیمەشق پەیوەستە بە پرسی نا ناوەندێتی و چۆنیەتیی تێکەڵبوون لەناو دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکان، دەسەڵاتی کاتی دیمەشق ئیرادەی بڕیاردانی نییە، بەوپێیەی کاریگەری دەستوەردانی راستەوخۆی تورکیای لەسەرە".
وتیشى "خۆشحاڵییەکەی زۆر هاتە ئاراوە بە رووخانی رژێمی سوریا و هەنگاونان بەرەو شێوازێکی نوێ لە حوکمڕانی و بونیادنانی ئایندە کە زامنی مافی سەرجەم پێکهاتەکان بکات، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات رەفتار و هەڵسوکەوتێک بە دیدەکەین کە گومان لای زۆرێک لە سورییەکان وروژاندووە، لە نموونەی ئەو تاوان و کۆمەڵکوژییانەی لە ناوچەی کەناراوەکان و باشوور روویاندا، لە پاکتاوی ڕەگەزی و مەزهەبی".
ئهوهشى خستهڕوو "دۆخەکە لە سوریا بە ئاڕاستەی ئاڵۆزبوون دەڕوات، لەهەوڵ و پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ خۆبەدوورگرتن لەهەر پێکدادانێکی سەربازیی لهنێوان ههسهده و حکومەتی دیمەشق، بەڵام هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا کە پابەندی فەرمانەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا نابن".
ع
بیروڕا



