کوردستانی
شه‌ش كۆڵبه‌ر بوونه قوربانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کۆڵبەرێک بە ناوی شۆڕش شوکری، خەڵکی گوندی ئاڵمانەى سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی ژاڵانەی هەورامان گیانی لەدەست دا و پێنج کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه " شۆڕش شوکری، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە کاتی ڕاگواستنی بۆ ناوەندە ته‌ندروستییه‌كان گیانی لەدەست داوە".
هه‌روه‌ها "برینداربووان ئەم رووداوە دۆخیان ناجێگیر بووە و رەوانەی ناوەندە ته‌ندروستیه‌كانى کرماشان کراون".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌و شه‌ش کۆڵبەرە خەڵکی شارەکانی مەریوان و بانەن".
ع،ه