کوردستانی
حكومەتی هەرێم بڕیارێكی گرنگی دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندیدا لەسەر نوسراوێكی وەزارتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە مەبەستی باشتركردنی بژێوی كرێكاران.
دوای نوسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لەسەر كۆنوسی لیژنەی كەمترین كرێی كرێكاری ناكارامە، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر نوسراوەكەدا.
بەپێی بڕیارەكە كە لەسەر كرێی رۆژانە و مانگانەی كرێكاران دەركراوە بۆ لەمەودوا كەمترین پارەی مانگانەی كرێكارێك نابێت لە 450 هەزار دینار كەمتر بێت. .
هەر بەپێی ئەو بڕیارە لە حاڵێكدا ئەگەر كرێكار پارە بە رۆژانە وەربگرێت، ئەوا نابێت كرێی رۆژانەكەی لە 15 هەزار دینار كەمتر بێت.
ئ پ

بیروڕا


