کوردستانی
تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست و سزاکانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
تاوانی کوشتنی بەئەنقەست جۆرێکە لە جۆرەکانی کوشتن کە کەسێک کەسی بەرامبەری دەکوژێت بەئەنقەست وە لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە حاڵەتەکان کە ساڵانە چەندین کەس بەو شێوازە دەکوژرێن.
سەبارەت بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست و سزاکانی رەوەز ئادەم، پارێزەر بۆ مەودا میدیا دەدوێت و باس لە سزاکانی ئەم جۆرە تاوانە دەکات.
رەوەز ئادەم سەبارەت بە ماددە یاساییەکان بۆ سزادانی ئەم جۆرە تاوانە باسی لەوە کرد "لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111 ساڵی 1969، کە باسی کوشتنی بەئەنقەست کراوە و ماددەکانی (405) و (406) ی هەمان یاسا تایبەتن بە کوشتنی بە ئەنقەست".
وتیشی "لێرەدا باسی مادەی (405) لە یاسای سزدانی عێراقی دەکەین، کە بەپێی یاساکە کوشتنی مرۆڤ لەهەر رەگەز و تەمەن و نەتەوەیەک بێت بە ئەنقەست کە بکەری تاوانەکە مەبەستی کوشتنی کەسەکەی هەبێت و لەناو خاکی عیراق و کوردستان تاوانەکە ئەنجام بدات بەڵام بەمەرجێک بەرنامەی پێشوەختی دانەڕشتبێت بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە واتە پلان داڕێژی پێشوەختەی بۆ کوشتنەکە نەکردووە، ئەوا ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی بەسەردا جێبەجێدەکرێت کە حوکمەکەی بریتیە لە، حوکمی هەتاهەتایی " ئەبەدی" یان حوکمی کاتی".
رەوەز ئادەم وتیشی "هەموو ماوەی ئەو حوکمە لە بەندیخانە بەسەر دەبات بە درێژایی ژیانی و ناتوانێ بێتەوە ناو کۆمەڵگا درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی بدات، وە ئەگەر کەسەکە لەتەمەنی لاوێتیدا ئەو تاوانە ئەنجام بدات دوای بەسەر بردنی ماوەکەی لە گرتوخانە و تەواوکردنی حوکمەکەی لەتەمەنی پیری لە گرتوخانە دێتەدەرەوە".
ئەو پارێزەرە باسی لە ماددەی ماددەی (406) لەیاسایی سزادانی عیراقی کرد کە جۆرێکی دیکەی سزایە بۆ تاوانی کوشتنی بەئەنقەست وتی: ھەر کەسێك کەسێکی تر لەیەکێك لەوبارودۆخانەی خوارەوە بکوژێت بەلەسێدارەدان سزا دەدرێت:
1-ئەگەر پێشتر نیازی کوشتنی ھەبێت و سووربێت لەسەر کوشتنی یان بۆسەو کەمینی بۆ دانابێت "خوتەی کوشتنی دارێژ بێت".
2-ئەگەر کوژراو لەباوانی بکوژ بێت.
3-ئەگەر کوشتنە بەھۆی ماددەی ژەھراوی بون بێت یان تەقەمەنی یان تەقینەوە بووبێت.
4-ئەگەر کوشتنەکە لەبەرامبەر کرێ بوبێت یان ئەگەر تاوانبار ڕێگای دڕندانەی لەئەنجام دانی تاوانەکە بەکار ھێنابێت.
5-ئەگەر تاوانبار مەبەستی کوشتنی دووکەس یان زیاتر ھەبوو بەیەك کردەوە ھەردووکیانی کوشتبێت.
6-ئەگەر کوژراو فەرمانبەر بێت یان کەسی راسپێردراو بەخزمەتی گشتی لەکاتی بەجێ گەیاندنی کاری فەرمانبەری یان بەھۆی کارەکەی کوشتبێتی.
7-ئەگەر کوشتنەکە بۆکار ئاسانی بێت تاوانێك یان کەتنێك کەسزاکەی بەند کردن بێت و لەسالێك کەمتر نەبێت یان تاوانەکە بۆ ئەوە بێت کە رابکات یان لەسزا دان رزگاری بێت.