ئابووری
جارێكى تر ئاڵتوون نرخێكى مێژوویی تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانی، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد و به رێژه‌ى سه‌دا 1.1 به‌رزبووه‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو 17ى مانگ، بانكى فیدراڵى ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا به دابه‌زاندنى سودى بانكى به رێژه‌ى سه‌دا 0.25، ئه‌وه‌ش وایكرد خواست به‌رێژه‌یه‌كى كه‌م له‌سه‌ر زێڕ زیاتر بێت، ئه‌و خواسته‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕ كرد.
به‌هۆى به‌رزبوونه‌وى ئۆنسه‌ى زێڕ، نرخى مسقاڵى ئاڵتوون له بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه، یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوونى عه‌یاره 21 بۆ 752 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه، هه‌روه‌ها نرخى یه‌ك لیره‌ى دوبه‌ى بۆ 802 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
پێشبنیی ده‌كرێت نرخى زێڕ له رۆژانى داهاتوو زیاتر به‌رزبوونه‌وه تۆماربكات و بانكه جیهانییه‌كان پێیان وایه یه‌ك ئۆنسه بۆ 3800 بۆ 3850 دۆلار به‌رزبێته‌وه، له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌رى دابه‌زینیش هه‌یه.
كامه‌ران جه‌عفه‌ر، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ جیهانییه، به‌شێكى په‌یوه‌ندیی به دابه‌زی سودى بانكییه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، به‌شه‌كه‌ى تر‌ى بۆ ئاڵۆزى وڵاتانى زلهێز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاراسته‌ى زێڕ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه، دابه‌زینێكى چه‌ند سه‌د دۆلارى له نرخى ئۆنسه به واتاى هه‌رزانبوون نایه‌ت، به‌ڵكو پێشبینى ئه‌وه‌یه له ساڵى نوێ ئۆنسه بچێته ناو خانه‌ى 4000 دۆلار".
ع
بیروڕا



