ئابووری
خاوه‌نى كۆمپانیایەکی ئه‌مه‌ریكى: ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ ده‌گاته 7000 دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانى ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات، تا ماوه‌ى كۆتایی هاتنى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 7000 هه‌زار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
فرانک هۆڵمز، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەرپرسی سەرەکی وەبەرهێنانی کۆمپانیای U.S Global Investors رایگه‌یاند "قەرزی حکومەتی ئەمه‌ریکا گەیشتووەتە 37.5 تریلیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌ره، کە یەکسانە بە نزیکەی 124%ی بەرهەمی ناوخۆیی".
هۆڵمز، پێشتر پێشبینیی ئه‌وه‌ى كردبوو نرخى هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كى ئاڵتوون بۆ 4000 هه‌زار دۆلار به‌رزبێته‌وه، له ئێستادا پێى وایه، نرخى هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك تا كۆتایی هاتنى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، بگاته 7000 هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه ده‌بێت له مێژووى كانزاكه.
لای خۆیەوە تاریق ئەلریفای، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری کۆروم بە سکای نیوزی راگه‌یاندووه "زێڕ بەرەو 4000 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک یان زیاتریش دەڕوات، ئێستا وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌زانن كه زێڕ سه‌لامه‌تتره بۆ وه‌به‌رهێنان".
ع
بیروڕا



