کوردستانی

وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاوڵاتییان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد هەوڵەکانیان بۆ چارسەرکردنی گرفتەکە بەردەوامە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند "بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمیکردووە و بووەتەهۆی کەمبوونەوەی بڕی هەزار مێگاوات کارەبا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی  بارودۆخەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan