راپۆرت
پارتى ترسی له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عیراق هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا ته‌واوى بانگه‌شه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دوو هه‌ڵبژاردنى رابردوو ئه‌وه‌بوو چاره‌سه‌ره‌ى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام له چوار ساڵى رابردوو نه‌یتوانیووه ئه‌و كاره بكات و ئێستاش بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق كه مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ترسى لێ نیشتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "سه‌ركردایه‌تیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كه نه‌یانتوانیووه ئه‌و به‌ڵێنه‌ى له دوو هه‌ڵبژاردنى رابردوو به خه‌ڵكیان داوه جێبه‌جێ بكه‌ن كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه بووه، بۆیه پێیان وایه له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عیراق تووشى كێشه ده‌بنه‌وه و خه‌ڵك چیتر بڕوایان پێ ناكات و سزایان ده‌دات".
به‌رده‌وامى هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌رپرسانى پارتى و وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له باره‌ى كشانه‌وه له پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق بۆ ئه‌وه‌بووه خه‌ڵك رازى بكه‌ن كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌بوون، به‌ڵام به‌غدا نه‌یكردووه، به‌ڵام ئه‌مه لاى هاوڵاتییان باوه‌ڕپێكراو نه‌بووه‌و هۆكارى سه‌ره‌كى چاره‌سه‌رنه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم بووه كه لاى پارتییه‌و ئاماده‌نه‌بووه پابه‌ندى جێبه‌جێكردنى ئه‌رك و رێككه‌وتنه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا بێت و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌ران ئه‌مساڵ سێ مووچه‌یان دواكه‌وتووه.
هه‌فته‌ى رابردووش پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌دات، له پرۆسه‌ى سیاسیی عیراق ده‌كشێینه‌وه".
پێشتریش مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ى له به‌رپرسانى عیراق كرد به نه‌دان و دواخستنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، دواتر به‌غدا به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى حكومه‌تى هه‌رێم، ماوه‌ى نزیكه‌ى 90 رۆژ مووچه‌ى نه‌نارد و دۆخى دارایی هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ته‌واوى خراپبوو، حكومه‌تى هه‌رێمیش ماوه‌ى چوار هه‌فته كۆنه‌بووه‌وه له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان پێنه‌ده‌درا.
دوو هه‌ڵبژاردنه پارتى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كات ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان ده‌نگیان پێ بده‌ن و متمانه‌ى خۆیان به‌و حزبه بده‌ن، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه ده‌كات، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیووه ئه‌و كاره بكات، بگره هۆكارى خراپى دۆخى دارایی هاوڵاتییان بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه، به‌غدا مووچه‌ى نه‌داوه و له سێ ساڵى رابردوو ساڵى 2023 سێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌درا، ساڵى 2024 مووچه‌یه‌ك نه‌درا، ساڵى 2025 تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى شه‌شیان وه‌رگرتووه و حه‌وت و هه‌شت و نۆ و تا كۆتایی ساڵیش به نادیارى ماوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له وته‌كانى ئارى هه‌رسین، به‌رپرسى لقى 4ى پارتى له سلێمانى له هه‌ڵبژاردنى رابردووى هه‌رێم ئه‌وه‌بوو، ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانى، ببێته‌وه به سه‌رۆكى حكومه‌ت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه ده‌كات، به‌ڵام دواى دوو هه‌ڵبژاردن ئه‌و پرسه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌رده‌ڵان جه‌بار، شاره‌زای سیاسه‌ت و چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى هیچكات نایه‌وێت كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر بكات و ده‌یه‌وێت داهات و نه‌وتیش له ده‌ستى خۆى بێت و پابه‌ندى هیچ رێككه‌وتنێك نابێت و باكى به دواكه‌وتن و نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نییه، ئه‌گه‌رنا به‌غدا داواى مانگانه 120 ملیارى داهاتى ناوخۆ ده‌كات، تا 960 ملیار بۆ مووچه بنێرێت، به‌ڵام ئاماده نین ئه‌وه بكه‌ن، خۆشیان هیچكات ئاماده نین مووچه بده‌ن".
ع
بیروڕا



